هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا بووە یەکێک لە کاندیدە کۆتاییەکانی خەڵاتی ساڵانەی وەبەرهێنان (AIM) لە ئیمارات، ئەوەش بەهۆی سەرکەوتنی لە راکێشانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی.
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (Invest Kurdistan)ـەوە بەشداری لە کۆنگرەی ساڵانەی وەبەرهێنانی AIM 2026 دەکات، کە لە 7 تا 9ی ئەیلوول لە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی بەڕێوەدەچێت.
کۆنگرەکە میوانداریی زیاتر لە 180 وڵات و بریکاری پێشخستنی وەبەرهێنان دەکات.
لای خۆیەوە، ئیمان هوشیار إسماعیل، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی وەبەرهێنان، ئاشکرای کرد: "بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە کوردستان یان بردەوە یان پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، و ڕیزبەندی کۆتایی لە ئێوارەخوانەکەدا دەخرێتە ڕوو."