سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا دۆخی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
بەگوێره‌ی بڵاوکراوەی میدیای فەرمی تورکیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەیاندا دۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکانیان تاوتوێکردووە.
چوار ڕۆژە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران و وەڵامدانەوەی ئێرانیش ناوچەکەی گرتوەتەوە.
هەرێمی کوردستانیش به‌تایبه‌ت هه‌ولێر كه كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكای تێدایه به‌ر هێرشه‌كانی ئێران كه‌وتووه، له 20 هێرشدا زیاتر له 90 درۆن و موشه‌كی ئاڕاسته‌كراوه، هه‌روه‌ها یه‌ك هێرشیش بۆ سه‌ر دهۆك هه‌بووه.