ڕاستەوخۆ

پژاک: ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕەنگە تەنیا پشوویەکی کورت بێت 

reset font size increase font size

گوتەبێژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕایدەگەیەنێت، دواڕۆژی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران بە دانوستانەکانەوە بەستراوەتەوە جەختیشدەکاتەوە، بەبێ کورد گۆڕانکاریی ئەرێنی لە ناوچەکەدا ڕوونادات.

ڕێوار ئاودانان، گوتەبێژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فوڕات نیوز گوتی، ئاگربەستەکە دوای 40 ڕۆژ شەڕی سەخت هاتووە، بەندە بەو دانوستانانەی کە بڕیارە لە نێوان هەردوولادا دەست پێ بکەنەوە.

ئاودانان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لایەنەکان نەگەنە ئەنجام، ئاگربەستەکە تەنیا وەک پشوویەکی کورت دەبێت و ئەگەری هەیە جەنگەکە سەختتر ببێتەوە.

ئەو پێیوایە، دۆخی ئێران دوای جەنگ وەک پێشوو نامێنێ و هاوسەنگییەکانی ناوچەکەش دەگۆڕێن. دەشڵێت، ئەگەر لە دانوستانەکاندا گوشار بخرێتە سەر ئێران بۆ گۆڕینی سیاسەتە هەژموونخوازەکانی، هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی بنەڕەتی دەگۆڕێن.

لە بارەی کاریگەریی دانوستانەکان لەسەر کورد، ئاودانان هۆشداریی ‌دا، ئەگەر ئێران ئاگربەست بۆ کۆکردنەوەی هێز و گوشار خستنە سەر پێکهاتەکان، بەتایبەت کورد، بەکاربهێنێت، ئەوا قەیرانە ناوخۆییەکان قووڵتر دەبنەوە.

ئاشکراشیکرد، لە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕۆڵی ستراتیژیی کورد ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت. پێویستە هێزە ناوچەیی و جیهانییەکان سیاسەتی ڕاست بەرانبەر کورد بگرنە بەر، چونکە بێ کورد هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی ڕوونادات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.