ڕاستەوخۆ

تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە دهۆک؛ نەخۆشەکە خەڵکی شەنگالە

reset font size increase font size

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆمارکرا، کەسە تووشبووەکەش دانیشتووی قەزای شەنگالە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 47 ساڵە و خەڵکی قەزای شەنگالە لە پارێزگای نەینەوا.

 دوای ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکەی لێدەرکەوتووە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری دهۆک کراوە.

پزیشکانی نەخۆشخانەکە ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی گومان لە بارودۆخی تەندروستیی ئەو هاوڵاتییە کراوە، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدا هێڵدراوەتەوە و پشکنینی تایبەتی بۆ کراوە؛ دەرەنجامی پشکنینەکان سەلماندوویانە کە تووشی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بووە.

تای خوێنبەربوون نەخۆشخوازێکی ڤایرۆسیی کوشندەیە و زیاتر لە ڕێگەی ئاژەڵ، گەنە، یان بەرکەوتن بە خوێن و دەردراوی ئاژەڵی تووشبووەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

دامەزراوە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان هۆشداریی توند دەدەنە هاووڵاتییان و بەتایبەت گۆشتفرۆشان کە ڕێکارە تەندروستییەکان پێشێل نەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.