بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئانها، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە -حکومەتی کاتیی، بڕیارە ئەم هەفتەیە 400 خێزانی کورد بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەو ئاوارانە لە ئێستادا ئامادەن و دەگەڕێنەوە ناوچەکانی جندرێس و شیێی سەر بە عەفرین.
دوای هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین زیاتر لە 300 هەزار عەفرینی ناچارکران ناوچەکانیان جێبهێڵن، لە ئێستاشدا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە - حکومەتی کاتیی، بڕیارە سەرجەم ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.