ڕاستەوخۆ

له‌ سلێمانی هۆشداری توند ده‌درێته‌‌ بریكاره‌كانی خۆراك

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی هۆشداری ده‌داته‌ بریکارەکانی ناو شارو دەرەوەی شار و ده‌ڵێ، هه‌ركه‌سێك پاره‌ی زیاده‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌ربگرێت سزا ده‌درێت.

بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئاگاداری بریکارەکانی ناو شار ودەرەوەی شار دەکەینەوە کە تەنیا بڕی هەزار و 213 دینار بۆ هەر کەسێک وەردەگیرێت، هەر بریکارێک بڕی هەزار و 750 دینار لە هاوڵاتی وەربگرێت، سزای ده‌ده‌ن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە تەنیا بۆ ئەم مانگەیە، مانگی داهاتوو رێژەی سودی بریکار دیاریدەکرێت.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ ماوه‌ی رابردودا بریكاره‌كانی خۆراك له‌ سلێمانی ناڕازی بوون له‌ دیاریكردنی بڕی ئه‌و پاره‌ی بۆ یان دیاری كرابوو كه‌ له‌ هاووڵاتیانیان وه‌رده‌گرت و داوای زیادكردنیان ده‌كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.