به ته‌نها له شه‌ش ڕۆژی سه‌ره‌تای جه‌نگ له دژی ئیران، ئه‌مریكا زیاتر له 11 ملیار دۆلاری خه‌رجكردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، له زاری چه‌ند گه‌وره‌به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له باره‌ی تاوتوێكردنی جه‌نگی وڵاته‌كه دژی ئێران، ئاشكرا كراوه، به ته‌نها له شه‌ش ڕۆژی سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه دژی ئێران، كۆی گشتیی خه‌رجیی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپا، 11 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووه.
ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پێشبینی ده‌كرێت چه‌ند ڕاوێژكارێكی كۆشكی سپی داوا له كۆنگرێس بكه‌ن، بودجه‌ی زیاتر بۆ جه‌نگه‌كه دابین بكرێت و داوای نزیكه‌ی 50 ملیار دۆلار بكه‌ن.