عایشە ئەفەندی، هاوسه‌ری ساڵح موسلیم، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌ی، سەرەخۆشیی لە گەلی کورد كرد و ڕایگه‌یاند، به‌ڵێنی خۆم بۆ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌م دوپات ده‌كه‌مه‌وه.
عایشە ئەفەندی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر ڕێبازی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕێگای هاوسه‌ر و كوڕه شه‌هیده‌كه‌ی ون ناكات.
گوتیشی " وەک چۆن لە کاتی شەهیدبوونی شەڕڤانی کوڕم، لە ژێر داری تەرمەکەیدا، پەنجەی سەرکەوتنم بەرز کردەوە و بەڵێنی خۆم دووبارە کردەوە، ئێستاش لەژێر داری تەرمی ساڵح موسلیم، به‌ڵێنی خۆم نوێ دەکەمه‌وه بۆ درێژه‌دان به تێكۆشانی هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌م".
باسی له‌وه‌ش كرد، هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌میشه وه‌ك هێمای چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.