ئاژانسی هەواڵی فوڕات بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان، ئاواره‌كانی عه‌فرین ده‌ڵێن" چه‌كدارانی حكومه‌تی كاتیی، ماڵ و موڵكه‌كانیان تاڵان كردوین".
ئاواره‌كانی عه‌فرین باسیان له‌وه‌ش كردووه، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی کاتیی بەڵێنی دابوو سەرجەم ڕێکارەکانی پاراستن بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر زێدی خۆیان بگرێته‌به‌ر، بەڵام سەرجەم کەلوپەل و ئامێرەکانی ناو ماڵەکانیان بە دەرگا و پەنجەرەکانیشەوە دزراوە.
ده‌شڵێن، به‌شێكی زۆر له دارزه‌یتونه‌كانیشیان بڕاونه‌ته‌وه و له ئێستادا نازانن چۆن شوێنەکانیان ئاوەدان بکەنەوە.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، 400 خێزانی ئاواره‌ی عه‌فرینی، لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی، گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان و بڕیارە بەر لە جەژنی ڕەمەزان 200 خێزانی دیكه‌ش بگەڕێنەوه.