بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بە "بی بی سی" بەریتانی راگەیاندووه، بە فشارکردن، زیاتر لە سێ ملیۆن و 200 هەزار هاوڵاتی لە ئێران ئاوارەبوون و ماڵەکانیان جێهێشتووە.
بەرپرسەکە گوتویەتی، دۆخی ئێران تادێت زیاتر ئاڵۆز دەبێت، ژمارەی ئاوارەکان و ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکاریی زیاتره ڕوو له ههڵكشانه.
ئهو بهرپرسهی نهتهوهیهكگرتووهكان، ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، زۆرینەی ئێرانییەکان شارە گەورەکانی وەک تاران و ئەسفەهانیان جێهێشتووە و چوونەتە شارەکانی باکور.
گوتوشیهتی، زۆرینەی ئەوانەی پێویستیان بە هاوکارییە ئەو هاوڵاتیانەن کە پێشتر لە ئەفغانستانەوە ئاوارهی ئێران بوون.