میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کوێت و قەتەر کراونەتە ئامانج. هاوکات وەزارەتی بەرگریی قەتەر و ئیمارات ڕایانگەیاند، توانیویانە چەند موشەک و درۆنێک لە ئاسمانی وڵاتەکەیان تێکبشکێنن.
لە سعودیەش، هێزی بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتە بەرپەرچی شەپۆلێکی فراوانی هێرشە ئاسمانییەکانی داوەتەوە و 19 درۆن و موشەکێکی بالیستییان پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان خستووەتە خوارەوە.
هاوکات لە بەحرەین زەنگی مەترسیی لێدارەوە و داوا لە دانیشتوان کراوە ڕوو لە شوێنی ئارام بکەن. هەروەها، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە عومان کرد، ئەو وڵاتە جێبهێڵن.