به‌یانیی ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری به‌غدا بۆردومانكرا، شانه‌ی ئه‌منیی عێراقیش ده‌ڵێت: هێرشه‌كه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره.
میدیا عێراقیه‌كان به پشبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی حكومه‌تی عێراق بڵاویانكردهووه: هێرشه‌كه به درۆن ئه‌نجام دراوه و سیستمی به‌رگریی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری به‌غدا به ئامانج گیراوه.
هه‌ر به گوێرەی ئه‌و سه‌رچاوانه: سیستمی به‌رگریی باڵیۆزخانه‌كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه تێكشكێنراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار وه‌سفی كرد.
ڕاشیگه‌یاند: به ئامانجگرتنی ناوچه مەدەنییە قه‌ره‌باڵغه‌كان و دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆیان و ژیانیان بخرێته مه‌ترسییه‌وه، پێشێلی هه‌موو بنه‌ما ئه‌خلاقیی و مرۆیی و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه و تاوانێكی ئاشكرایه.