وەزیری دەرەوەی ئێران ئێران رایگەیاند، بە هەڕەشەکردن لە ئێران دانوستان ئەنجام نادرێت. وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەڵێ، دژی هەر جۆرە هێرشێکن بۆ سەر ئێران.
هاکان فیدان و عەباس عەراقچی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسانیان دایەوە. عەراقچی ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیە بۆ شەڕ و دانوستان و هیچ کێشەیەکی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئەمریکادا نییە.
ووتیشی: ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان بەڵام پێویستە ئەمریکاش ئەوە بزانێت دانوستان بە هەڕەشە سەرناگرێ، ئێران دیکتاتۆری قبوڵ ناکات و ئەمریکاش تا ئێستا نیازپاک نەبووە لە دانوستانەکاندا. بە ئەگەری زۆر بابەتی سەرەکی دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکادا وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم و دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەبێت، واتا موشەکی بالیستیک بابەتی دانوستانەکانمان نابێت.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ووتی: ئێران خاوەن ڕۆڵێکی گرنگە لە پاراستنی ئارامیی ناوچەکە، هەربۆیەش بە گرنگییەوە چاودێری پێشهاتەکانی ئێران دەکەین.
باسی لەوەش کرد، دژی هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی دژ بە ئێرانین، دەمانەوێت ناکۆکییەکان لە ڕێگەی دانوستاندنەوە چارەسەر بکرێن.