سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات، بەڵام هێشتا دیار نییە کە ئەم ڕێککەوتنە بە چ شێوەیەک دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن ماوەیەکی دیاریکراوییان بۆ سەرکردەکانی ئێران داناوە. پیشتریش لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان هەبووە و بەردەوامن لە گفتوگۆکردن.
ترەمپ ووتیشی: پێشتریش ئاماژەمان بەوە کردووە ئامادەیی سەربازیی خۆمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاد دەکەین، لە ئەگەری دەستبەردابوون لە چەکی ئەتۆمی و وازهێنان لە کوشتنی خۆپیشاندەران هەڵبژاردەی هێڕشکردنە سەر ئێران دووردەخرێتەوە.