لە 24 كاتژمێری ڕابردودا، ئه‌مریكا و ئیسرائیل زیاتر له 400 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئێران و به‌هۆیانه‌وه 27 كه‌س كوژراون.
ئاژانسی هەواڵی هەرانا لە ڕاپۆرتێکی نوێ‌دا ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردودا لانیکەم 422 هێرش، لە 21 پارێزگای جیاوازی ئێران تۆمارکراون، هێرشه‌كان بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی 27 کەس، كه ، شه‌ش کەسیان مەدەنی بوون، هه‌روه‌ها 21 کەسی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی ئامارەکانی ئاژانسەكه، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تا ئێستا، هه‌زار و 574 کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە له‌و ژماره‌یه‌ش 236 کەسیان منداڵن، هەروەها، هه‌زار و 211 سەربازیش كوژراون.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکان زیانی زۆریان بە یەکە نیشتەجێبوونەکان گەیاندووە، بەتایبەت لە شاری سنە، دەیان یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە.