سەرۆکی ئەمریکا دوای هێرشی ئەمشەوی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ سەر دوورگەی خارک، ڕایگەیاند، هێزی دەریایی ئەمریکا بەم زووانە ئەرکی پاراستن و یاوەریکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەروی هورمز دەستپێدەکات.
دۆناڵد ترەمپ، گوتیشی: جەنگ دژی ئێران تا تەسلیمبوونی بێمەرجی ئەو وڵاتە و لەناوچوونی هەموو توانا سەربازییەکەی بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ڕەنگە ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەم جەنگەدا تا ڕادەیەک جیاواز لە یەکتر بن.
لەبارەی بەردەوامبوونی شەڕ گوتی: نامەوێت کاتێکی دیاریکراو بڵێم، بەڵام شەڕ تا هەر کاتێک پێویست بکات بەردەوام دەبێت، چونکە تەواوی دامودەزگاکانی ئەو ڕژێمە لە لێواری ڕووخانن.