ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی زیاتر لە حەوت ملیار و 643 ملیۆن دینارە، لە كاتێكدا داهاتی هەفتەی پێشوو زیاتر له 23 ملیار و شەش ملیۆن دینار بووە.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێریی و ڕێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندووه، له ڕۆژی 27ـی شوبات تاوه‌كو 6یی ئازار بریتی بووە لە زیاتر لە حەوت ملیار و 643 ملیۆن دینار.
ده‌شڵێ، داهاتی هەفتەی پێشووتر زیاتر له 23 ملیار و شەش ملیۆن دینار بووە، ئه‌مه‌ش به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر، به‌ڕێژه‌ی 66% دابەزیووە.
ماڵپه‌ڕەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زیاتر لە شەش ملیار و 566 ملیۆن دینار واتا 86%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی زیاتر لە ملیارێك و 76 ملیۆن دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌ك بووە، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 14%ـی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتیی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.