دوای ههشت مانگ له داخستنی، بڕیارە ئەمڕۆ یهكشهممه، بازگەی باوە مەحمود لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بكرێتهوه.
دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووه، ئەمڕۆ بازگەی باوە محمود بەڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا دەکرێتەوە لە پێناو ئاسانکاری جموجۆڵی بازرگانی.
دهشڵێن، بەهۆی داخرانی بازگەکەوه ئاستەنگی هاتوچۆی بازرگانی دروست بوو بوو، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر توانرا بە لێکتگەیشتن و هەماهەنگی بازگەکە بکرێتەوە.
هەشت مانگ پێش ئێستا عێراق بازگەی باوە مەحمودی بە ڕووی کاڵای هاوردەی هەرێمی کوردستان داخست، دواتر بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و دیوانی گشتی عێراق لەگەڵ پارێزگاری دیالە، بریاردرا ئهمڕۆ بكرێتهوه.