بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزێکی سوپای عێراق هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی نەورۆز لە شاری کەرکوک، بەهێز خێزانێکی کوردییان لە خانووەکەیان کردە دەرەوە و دەستیان بەسەر خانووەکەدا گرتووە.
لە کاردانەوەی ئەم کارەی سوپای عێراق، سەرجەم ماڵە کوردییەکانی ئەو گەڕەکە، لە ئێستادا لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە، بۆ رێگری لە داگیرکارییەکانی سوپای عێراق.
بەپێی زانیارییەکان هۆکاری گرژییەکانی ئەو گەڕەکە کوردییە بۆ پێش ساڵی 2003 دەگەڕێتەوە، لە سەردەمی حوکمی رژێمی بەعس، خانووەکانی ئەو گەڕەکە درابوو بە ئەفسەرانی سوپای عێراق، لە دوای رووخانی بەعس لە ساڵی 2003، هەڵهاتنی ئەفسەرانی ئەو رژێمە، ماڵە ئاوارە کوردییەکان گەڕانەوە و لەو گەڕەکە نیشتەجێبوون.