سەلجوق مزراکڵی ڕایگەیاند، لەئێستادا تورکیا نەک هەر تەنها لەبواری سیاسیی دا بەڵکو لە لایەنی کۆمەڵایەتیشەوە پێویستی بە وەچەرخانێکی گەورە هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، بەبێ بوونی یاسا کۆمەڵگە متمانە بە چوارچێوەیەکی ئاشتییانە ناکات.
سەلجوق مزراکڵی، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد، لەمیانەی دیمانەیەکی لەگەڵ ئاژانسی فوڕات دا ڕایگەیاند، یەکەم هەنگاوی ڕێگەیەکی هەزار کیلۆمەتری بە یاسا ئەنجامدەدرێت و دووەم هەنگاویش دیموکراتیزەکردن دەبێت.
گوتیشی، لەم دە ساڵەی دواییدا تورکیا زۆرترین پێشێلکاریی یاسایی ئەنجامداوە و ئەم دۆخەش سەرجەم چین و توێژەکانی تورکیای گرتووەتەوە ئاماژەی بەوەشکرد، دیموکراتیزەکردنی ڕاستەقینە بە بەڕێکخستن کردنی کۆمەڵگە بەدیدێت.