مستەفا موعمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران لەگەڵ شاندێکی یاوەری سەردانی تورکیایان کرد و لەگەڵ مستەفا چیفتچی وەزیری ناوخۆی تورکیا کۆبووەوە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، پڕۆسەی ئاشتی و هەوڵە ئەمنییەکانی نێوان هەردوولا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی ئێران و تورکیا بوو.
مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا کۆبوونەوەکەدا گوتوویەتی، چاودێری پڕۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوە پەکەکە دەکەن و ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە پژاک بەشێک بێت لە پڕۆسەکە.
هاوکات هۆشداریشیداوە، سەبارەت بە هەڵکشانی چالاکییەکانی پژاک لەناو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەسکەندەر موعمینی، وەزیری ناوخۆی ئێرانیش جەختیکردووەتەوە، ئاسایش و ئارامی تورکیایان بەلاوە گرنگە و پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی دەکەن
ئەوەشی گوتووە، پێیانوایە، دەبێت پڕۆسەکە بگاتە چارەسەرییەکی هەمیشەیی و هەربۆیەش داوای چەکدانان لە پژاک دەکەن.