ڕاستەوخۆ

ڕوانگەی سووری: تۆم باراک خیانەتی لە کورد و عەلەوی و درووزەکان کردووە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تۆم باراک وەک ڕاوێژکاری ئەحمەد شەرع کاری کردووە و بەهۆی سپیکردنەوەی ڕوخساری دەسەڵاتی نوێی دیمەشق، خیانەتی لە پێکهاتەکانی وەک کورد، عەلەوی و درووز کردووە.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەبارەی ڕۆڵی تۆم باراک لە سووریا ڕایگەیاند، تۆم باراک نێردەیەکی بێلایەن نەبووە، بەڵکو سەرپەرشتیاری پەیوەندییە گشتییەکانی ئەحمەد شەرع بووە و تەواوی کارەکەی تەنیا بۆ ئەوە بووە ڕوخساری حکومەتی کاتی لەلای کۆمەڵگەی ڕۆژئاوا و وڵاتانی عەرەبی جوان بکات، بەمەش کۆمەڵکوژییەکانی سووریا و ئازاری پێکهاتەکانی پشتگوێ خستووە.

ڕامی عەبدولڕەحمان ئاماژەی بە لێکەوتەکانی کارەکانی باراک کرد و گوتی: "تۆم باراک ئەوەندەی خزمەتی ئەحمەد شەرعی کردووە، خزمەتی بە گەلی سووریا و مرۆڤایەتی نەکردووە، ئەو توانیویەتی شەرع لە داواکراوێک، کە ملیۆنان دۆلار خەڵات لەسەر سەری دانرابوو، بگۆڕێت بۆ سەرکردەیەک، کە بە جۆرج واشنتن بچوێندرێت".

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بە تەنزەوە تیشکی خستە سەر داهاتووی پەیوەندییەکانیان و ڕایگەیاند: "ئەگەر تۆم باراک خانەنشین بکرێت، پێویستە ئەحمەد شەرع بیکات بە گەورە ڕاوێژکاری خۆی، چونکە ئەو باشترین ڕاوێژکاری بووە و سەرکەوتووترین هەڵمەتی بۆ شەرعاندنی حکومەتی نوێی دیمەشق ئەنجام داوە".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان