ڕاستەوخۆ

لە ئەنبار دوو چه‌كداری داعش دەستگیرکران

reset font size increase font size

هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە سنووری ئەنبار دوو چه‌كداری داعشیان دەستگیرکرد.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی دژه‌تیرۆری عێراق، ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو چه‌كداره‌ی داعش له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان بووه له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆری سلێمانی‌ له‌ سنووری ئه‌نبار.

ئه‌وه‌شهاتووە، لەو ئۆپراسیۆنه‌دا زۆربه‌ی مۆڵگە و حەشارگەكانی داعش لەناوبراون، لە ئۆپەراسیۆنێکی دیكه‌شدا لەپارێزگای دیالە کۆمەڵێک مۆڵگەو پێگەی داعش لە لەناوبراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەردەوام دەبن لەسەر ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ سەر ئەندامانی داعش و ئەو شوێنانەی خۆیان تێدا حەشارداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.