وەزیرانی دەرەوەی 12 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی، داوا له ئێران ده‌كه‌ن هێرشه‌كانی ڕابگرێت.
له دوای كۆبوونه‌وه‌یان له ریازی پایته‌ختی سعودیه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 12 وڵاتی ئیسلامی، داوایان كرد، ئێران هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو ڕابگرێت و ڕێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (ئازەربایجان، تورکیا، بەحرەین، میسر، ئوردن، کوەیت، لوبنان، پاکستان، قەتەر، سعودیە، سوریا و ئیمارات) هێرشه‌كانی ئێرانیان بۆ سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو سه‌ركۆنه كرد.
ئه‌و وڵاتانه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو، ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون، و ژێرخانە مەدەنییەکانی وەک دامەزراوە نەوتییەکان، کارگەکانی ئاو پاککردنەوە، فڕۆکەخانەکان و نێردە دیپلۆماسییەکانی کردووەتە ئامانج، بەوه‌ش ئێران هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا، ئه‌و 12 وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه، هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر لوبنان سه‌ركۆنه كرد و جەختیان لە پاڵپشتیی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایش، سەقامگیریی و یەکپارچەیی خاکی لوبنان کردەوە.