ڕاستەوخۆ

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ڕۆژانی جەژن ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزینی بۆ 40 ملیۆن لیتر زیاد کرد

reset font size increase font size

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی هاووڵاتییان و وەڵامدانەوەی ئەو خواستە زۆرەی لە ڕۆژانی جەژندا لەسەر سووتەمەنی دروست دەبێت، ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزینی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.

حسێن تاڵب بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ڕێگەی میدیای فەرمیی عێراقەوە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژانی جەژن و بەهۆی زیادبوونی خواست، ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزینیان لە 33 ملیۆن لیترەوە بۆ 40 ملیۆن لیتر لە ڕۆژێکدا بەرز کردووەتەوە. ئەمەش بەو مانایەیە ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە بە بڕی حەوت ملیۆن لیتر زیادی کردووە.

حسێن تاڵب ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتەکەیاندایە بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە بەنزینی هاوردەکراو و گەیشتن بە ئاستی خۆبژێوی.

سەبارەت بە دۆخی هاوردەکردنی سووتەمەنیش، ئامارە فەرمییەکان نیشانی دەدەن کە زیاتر لە دوو ساڵە وەزارەتی نەوت هەوڵ دەدات لە بەرهەمهێنانی بەنزیندا بگاتە ئاستی سفر هاوردە.

هەرچەندە عێراق تاوەکو ئێستاش پشت بە هاوردەکردن دەبەستێت و بە گوێرەی دوایین داتاکان ڕۆژانە پێنج بۆ شەش ملیۆن لیتر بەنزین لە دەرەوە دەهێنرێت، بەڵام ئەم بڕە کەمترە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کە تێیدا ڕۆژانە زیاتر لە 15 ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە دەکرا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان