ڕاستەوخۆ

خاتەمولئەنبیا: گەمارۆی دەریایی بە شکاندنی ئاگربەست دادەنێین

reset font size increase font size

بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، کە بەرپرسە لە داڕشتنی ستراتیژییەکانی جەنگی ئێران، هۆشیارییەکی توندی ئاڕاستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، هەر جۆرە گەمارۆیەکی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی وڵاتەکەیان بە "بە پێشێلکردنی ئاگربەست" هەژمار دەکەن.

ئەم کاردانەوەیەی ئێران دوای ئەوە دێت کە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە ماوەی 36 کاتژمێری ڕابردوودا سەرجەم جووڵە بازرگانی و ئابوورییەکانی ئێرانیان لە ڕێگەی دەریاوە پەکخستووە.

بارەگای خاتەمولئەنبیا، ئاماژەی بەوە کردووە کە دروستکردنی هەر نائەمنییەک بۆ کەشتییە بازرگانییەکانیان بێ وەڵام نابێت.

 لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە: "هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕێگە نادەن هیچ پرۆسەیەکی هەناردە و هاوردە لە ناوچە ستراتیژییەکانی کەنداوی فارس، دەریای عومان و دەریای سوور بەردەوام بێت ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئێران بکەونە مەترسییەوە."

جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە بۆ بەرگریکردن لە سەروەریی خاک و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیان، پەنا بۆ هەموو ڕێکارێکی سەربازی دەبەن و ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبنەوە کە ئامانج لێی گەمارۆدانی دەریایی بێت.

 ئەم ئاڵۆزییە نوێیە لەکاتێکدایە، کە سێنتکۆم جەخت لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی بەندەرەکانی ئێران دەکاتەوە، ئەمەش ئەگەری پێکدادانی سەربازی لەو ناوچە ئاویانە زیاتر کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.