ڕاستەوخۆ

واشنتن پۆست: ئەمریکا هەزاران سەربازی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کردووە، کە ئیدارەی ترەمپ، پلانی داناوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەزاران سەربازی دیکەی وڵاتەکەی ڕەوانەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، ئەمەش وەک ستراتیژێکی نوێ بۆ زیادکردنی فشارە سەربازی و سیاسییەکان بۆسەر ئێران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە کە لە بەرپرسانی باڵای واشنتنەوە وەریگرتووە، ئەم هەنگاوە ئامانج لێی ناچارکردنی تارانە بۆ دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ.

 هاوکات ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە گواستنەوەی ئەم هەواڵەدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە تاوەکو ئێستا ناردنی ئەو هێزە زۆرەی ئەمریکا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.