وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریی توند دەداتە سەرۆکی ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت، هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکان تاوانی جەنگه و وەڵامێکی کوشندەی دەبێت.
کازم غەریب ئابادی، یاریدەدەری یاسایی و کاروباری نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و گوتی، بەکارهێنانی هێز دژی سەروەریی خاکی ئێران، پێشێلکردنی ڕوونی ماددەی 2ی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڕەشەکردن لە لێدانی وێستگەکانی کارەبا و پردەکان، کە ژێرخانی مەدەنین، بە گوێرەی ماددەی 8ی په‌یاننامه‌ی ڕۆما و پرۆتۆکۆڵی یەکەمی جنێڤ لە ساڵی 1977، بە "تاوانی جەنگ" دادەنرێت و بەرپرسیارێتیی تاوانی بۆ سەرۆکی ئەمریکا لێ دەکەوێتەوە.
غەریب ئابادی رایگەیاندووە، ئێران بەپشتبەستن بە ماددەی 51ی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەڵامێکی "بڕیارنەدەر، دەستبەجێ و پەشیمانکەرەوە" بۆ هەر جۆرە دەستدرێژی یان هەڕەشەیەکی دەبێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دواین هۆشداری دایه به‌رپرسانی ئه‌مریكا و گوتی، 48 كاتژمێر مۆڵه‌تتان ماوه ڕێكنه‌كه‌ون و گه‌رووی هورمز نه‌كه‌نه‌وه، پرد و وێستگه‌كانی وزه وێران ده‌كه‌م و دۆزه‌ختان بۆ په‌رتا ده‌كه‌م.