وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه تائێستا 24 كارمه‌ندی تیمه ته‌ندروستییه‌كانیان كوژراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاشكرایكردووه، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه، تائێستا 24 ئه‌ندامی تیمه ته‌ندروستییه‌كان كوژراون و 117 كارمه‌ندیشیان بریندار بوون.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ر به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه، زیانێكی زۆر به كه‌رتی ته‌ندروستی وڵاته‌كه گه‌یشتووه و هه‌شت نه‌خۆشخانه چۆڵكراون.
ده‌شڵێت، 54 بنکەی فریاکەوتن، 46 ناوەندی چارەسەری و 216 بنکەی تەندروستی، زیانیان بەرکەوتووە و 41 ئەمبوڵانسیش تێکچوون.
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، تاران و هورمزگان، زۆرترین ژماره‌ی قوربانیان هه‌یه و به گشتیش چوار هه‌زار و 721 ژن، هه‌زار و 917 مێرمناڵ و 68 منداڵی خوار دوو ساڵ، بریندار بوون.