پارشێو بەو ژەمە دەوترێت کە موسوڵمانان پێش خۆرھەڵاتن و پێش دەستپێکی بەڕۆژووبوون دەیخۆن، لە ماوەی مانگی رەمەزاندا، یان ھەر کاتێکی دیکەی ساڵ کە تێیدا بەڕۆژوو دەبن.
خواردنی ئەم ژەمە لەو کاتە بۆ ئەوەیە کە رۆژووگران وزەی پێویست بەدەست بھێنن و بتوانن بەڕۆژووبن، باشترین خۆراکیش بۆ پارشێو:
1- ماست، هێلکه‌ی کوڵاو، په‌نیر، نیسکێنه، گوێز و هه‌نگوین، نۆکاو، لۆبیای کوڵاو.
2- نان لەگەڵ زه‌یتوون.
3- میوه و سه‌وزه.
4- یه‌ک بۆ دوو په‌رداخ ئاو.
5- چا باشتره نه‌خورێته‌وه، ئه‌گه‌ر خورایه‌وه له یه‌ک پیاڵه زیاتر نه‌خورێته‌وه.
6- پێویسته تا نیو سه‌عات پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نه‌که‌وێت و نه‌خه‌وێته‌وه.
خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو:
1- برنج و شله.
2- خواردنی سوورەکراوه.
3- شیرینی و چه‌وری.
4- فاست فوود.
5- شه‌ربه‌تی گیراوه و فرێش و خواردنه‌وه گازییه‌کان.
6- خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو.