بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ ڕزگاربوون لە کێشەکانی چاو پەنا بۆ بەکارهێنانی چاویلکە دەبەن، بەڵام هەندێکجار بەهۆی ئەوەی بەبێ ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ چاویلکە بەکاردەهێنن، لە جیاتی چارەسەر دەبێتە کێشەیەکی تەندروستی بۆ کەسەکە.
جۆر و کوالیتی ئەو مادانەی کە چاویلکەیان لێ دروست دەکرێت زۆرن و کاریگەریی ڕاستەخۆشی لەسەر چاویلکەکە و بەکارهێنەریش هەیە.