ڕاستەوخۆ

ڤایرۆسی نیپا چۆن سەریهەڵدا و ئایا وەک کۆرۆنا تەشەنە دەکات؟

reset font size increase font size

ڤایرۆسی نیپا چۆن سەریهەڵدا و ئایا وەک کۆرۆنا تەشەنە دەکات؟
ڤایرۆسی نیپا کە ڤایرۆسێکی مەترسیداری ئیلتهاباتە، لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەرفراوان لە هیندستان بڵاوبووەتەوە و مەترسی ئەوە هەیە لە هەموو وڵاتانی ئاسیا تەشەنە بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی بی بی سی، ڤایرۆسەکە لە ناوچەی نیپای ویلایەتی بێنگال لە هیندستان سەریهەڵداوە و بەڕێوەبەرانی ئەو وڵاتە لە هەوڵدان بۆ وەستاندنی تەشەنەکردنی زیاتری ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی گریفیف لە ئۆسترالیا، نابێت ئەم ڤایرۆسە وەک کێشەیەکی تەندروستی مامەڵە لەگەڵ بکرێت چونکە ئەم ڤایرۆسە کێشەیەکی گەورەی ژینگەیی و کۆمەڵایەتییە.

حاتەڵەکانی ئەم دواییەی ڤایرۆسی نیپا کە لە هیندستان تۆمارکراون، جارێکی تر شارەزایانی هاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەیی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە. شارەزایانی بواری تەندروستی ساڵانێکە هۆشداری دەدەن کە ڤایرۆسەکانی وەک نیپا بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بڵاودەبنەوە.

ڕێکخراوی جیهانی CEPI لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئەنجامیداوە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ڤایرۆسە یەکێکە لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکان و لە لیک و میزی شەمشەمە کوێرە لەسەر میوە سەرهەڵدەدات و یەکێکە لە جۆرەکانی  ڤایرۆسی هینپا کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لە مالیزیا دۆزراوەتەوە.ئەم ڤایرۆسە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازێتەوە بەتایبەتیش ئەو کەسانەی کە بەرکەوتەی نزیکیان لەگەڵ کەسی توشبوودا هەیە.دیکی بودیمان، زانای بواری ڤایرۆسە جیهانییەکان دەڵێت: بەکارهێنانی خۆراکی کۆنتڕۆلنەکراو، شێوازە خراپەکانی سەلامەتی خۆراک و ڕێوشوێنی ناتەواوی ئاسایشی زیندەیی لە کشتوکاڵدا، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە خێراتر دەکات.

دیکی ئاماژەی بەوە کردووە: دەستنیشانکردنی پێشوەختە بە تەنها بەس نییە، لەکاتێکدا کۆنترۆڵکردنی توشبوون لە دامەزراوەکانی چاودێری تەندروستی لاوازبێت چونکە بەم شێوەیە ڤایرۆسەکە دەتوانێت بەبێدەنگی بڵاوبێتەوە.

دیکی، جەختی لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، وڵاتانی کەم داهات ومامناوەند زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.

ئێملی گورلی، پرۆفیسۆری پەتا و نەخۆشییە درمییەکان لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز ڕایگەیاندووە: ڕێژەی مردن لە نێو ئەو کەسانەی لە شەمشەمەکوێرەوە تووشی نەخۆشییەکە بوون ٪٩٠، لە کاتێکدا ڕێژەی مردن لە گواستنەوەی مرۆڤ بۆ مرۆڤ سەدا ٤٠بۆ ٥٠یە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.