ڕاستەوخۆ

وەزارەتی تەندروستی رێکاری تووند بۆ دەرمانەکانی لەباربردنی کۆرپەلە دادەنێت

reset font size increase font size

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی گشتی، کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕێکاری تووندی بۆ کۆنترۆڵکردنی هاوردەکردن، فرۆشتن و بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە دەرکرد کە بۆ لەباربردنی کۆرپەلە بەکاردەهێنرێن.


بەگوێرەی ڕێنماییە نوێیەکە، هاوردەکردنی ئەم جۆرە دەرمانانە تەنیا بۆ ئەو کۆمپانیا و بریکارانە ڕێگەپێدراوە کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە و پابەند دەبن بە ڕێسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتەوە.


لەبارەی فرۆشتنی ئەو دەرمانانەشەوە، وەزارەتی تەندروستی بە تووندی فرۆشتنیان لە دەرمانخانەکان بە شێوازی ئازاد قەدەخە کردووە و جەختیشی کردووەتەوە کە نابێت بەبێ ڕەچەتەی فەرمیی پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان و منداڵبوون بە هاووڵاتییان بدرێن.
ئەو دەرمانانەی کە خراونەتە چوارچێوەی ئەم ڕێکارییە تووندانەوە بریتین لە:


دەرمانە سەرەکییەکان: Mifepristone، Misoprostol، Dinoprostone، Carboprost، Methotrexate، Oxytocin، و Ergometrine.
حەبە هۆرمۆنییەکان: حەبەکانی کۆنترۆڵکردنی منداڵبوون بە ژەمە بەرز (High dose combined oral contraceptives).

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.