کەمیی ناوەندەکانی ڕاهێنان بۆ تووشبووانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان، بووەتە گرفتێکی گەورە بۆ بەشێک لەو خێزانانەی، کە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە.
بەگوێرەی ئامارەکان ژمارەی منداڵانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە و بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی سلێمانیش دەڵێت، هەوڵەکانیان بە مەبەستى ڕێگرى لە زیادبوونی تووشبوانی ئۆتیزم بەردەوامە.