بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاشكرایكرد، ئهمساڵ له سلێمانی 45 حاڵهتی نوێی شێرپهنجه له ناو منداڵان تۆماركراوه و بهراورد به 10 ساڵی ڕابردو ڕێژهكه زیادیكردووه.
یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ، 109 پشكنین بۆ منداڵان كراون بهگوێرهی ئهنجامهكان 45 منداڵیان شێرپهنجهیان ههبووه.
گوتیشی، بەراورد بە 10 ساڵی ڕابردوو لە سلێمانی رێژەی توشبوانی شێرپەنجە لە منداڵان زیادیانکردوە.
دەربارەی دەرمان وپێودایستییەکان ئاماژهی بهوهكرد، دەرمان و خزمەتگوزارییەکان بۆ منداڵانی توشبووی شێرپەنجە دابینکراوە، زۆرینەی نەخۆشانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش بۆ چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن ڕێژەکەیان زیاترە لە نەخۆشانی هەرێمی کوردستان.
یاد نهقشبهندی هۆکاری زیادبوونی شێرپەنجەی له ناومنداڵان بۆ نەبوونی ژیانێکی تەندروست لەکاتی دووگیانی یاخود بۆ ماوەیی گەڕاندەوه.
هاوکات، بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژن دەڵێ، نەخۆشخانەی هیوا جلوبەرگی جەژنی ڕەمەزان بۆ منداڵانی توشبووی شێرپەنجە دابیندەکات.