ته‌نها له ڕۆژانی جه‌ژندا 627 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خشخانه‌ی دڵیان كردووه له سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی، ئاماره‌كانی سه‌ردانیكه‌رانی "نه‌خۆشخانه‌ی دڵ"ـی له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و نه‌ورۆز بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، 627 ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كراون.
ته‌ندروستیی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هه‌ر له ڕۆژانی جه‌ژندا، له نه‌خۆشخانه‌ی دڵ، 85 نەشتەرگەریی قەستەرە و 49 نەشتەرگەریی دانانی باڵۆن، ئەنجام دراون.
له كاتی بۆنه گشتییه‌كاندا، سه‌ره‌ڕای پشووی فه‌رمیی بۆ زۆرینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت، به‌ڵام له كه‌رته گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك ته‌ندروستی، ده‌وام به شێوه‌ی ئێشكگریی به‌رده‌وامه و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان، به تایبه‌ت له فریاكه‌وزتنی خێرای نه‌خۆشخانه‌كان، پێشكه‌ش ده‌كرێن.