له مانگی رهمهزاندا رۆژووانان گرنگی زیاتر به خواردنی خورما دهدهن ئهوهش بههۆی پێكهاته دهوڵهمهندهكهی له بوونی شهكری سروشتی و ڤیتامینهكان تێیدا.
شارهزایانی زانستی خۆراك دهڵێن، خورما بە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی شەکرە سرووشتییەکان، ڤیتامین و ڕیشاڵەکان دادەنرێت، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە قەرەبووکردنەوەی ئەو وزەیەی جەستە لە کاتی ڕۆژووگرتندا لەدەستی دەدات.
ئاماژه بهوهشدهكهن، خواردنی خورما لە کاتی بەربانگدا دەبێتە هۆی هاوسەنگکردنەوەی ئاستی شەکری خوێن و ڕێگری لە بێهێزی و سەرئێشە دەکات، بە هۆی بوونی ڕیشاڵێکی زۆر، یارمەتیی کۆئەندامی هەرس دەدات و جەستە لە تێکچوونی گەدە دوای ماوەیەکی درێژی برسییەتی دەپارێزێت.
لە ڕووی بەهای خۆراکییەوە، توێژینەوە زانستییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، هەر دەنکە خورمایەک نزیکەی 66 کالۆریی تێدایە، وزەیەکی خێرا بە جەستە دەبەخشێت. جگە لەوەش، خورما کانزای بنەڕەتیی وەک پۆتاسیۆم بۆ پاراستنی دڵ، مەگنیسیۆم بۆ کەم کردنەوەی ماندوێتی و ئاسن بۆ ڕێگری لە کەمخوێنیی تێدایە. باشتروایە خورما لە ژەمی پارشێویشدا بخورێت، چونکە وزەیەکی بەردەوام دابین دەکات و هەستی تێری بۆ ماوەیەکی درێژتر دەهێڵێتەوە.