وەزارەتی تەندروستی حکومەتى هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و ئاڵۆزمان بۆ کۆرپەیەکی تازە لەدایکبوو لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی فێرکاری بۆ منداڵان ئەنجامدا.
دەشڵێن، تیمێکی پسپۆڕ نەشتەرگەرییەکەیان ئەنجامداوە و تەمەنى منداڵەکە چوار ڕۆژ بووە، کە کێشەیەکی تەندروستیی زگماکیی هەبووە کە بریتی بووە لە هەبوونی گرێیەکی شێرپەنجەیی.
گوتوشیانە، لە ئێستادا باری تەندروستیی منداڵەکە جێگیرە، ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە بە یەکێک لە نەشتەرگەرییە دەگمەن و وردەکان پۆلین دەکرێن، بەتایبەت کاتێک بۆ کۆرپەیەک لەو تەمەنەدا ئەنجام بدرێت.