بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان بڵاویکردەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسیکل لە سنورەکەمان گەرمیان بەردەوامە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دوێنێوە تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەستیان گرتوە بەسەر 17 ماتۆڕسکیلدا کە بوونەتە هۆکاری بێزارکردنی هاوڵاتییان و ڕێنماییەکانی هاتوچۆیان پێشێلکردوە.
دەشڵێن، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی دابینکردنی هاتوچۆیەکی پارێزراو و هۆشیارکردنەوەی شۆفێرانی ماتۆڕسکیلە.