کۆما جڤاکێن کوردستان (كه‌جه‌كه) به بۆنه‌ی 38ـه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌به‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و دەڵێت "ئەو کەسانەی پێشتر هەوڵیاندەدا ڕێگە لە هۆشیاریی گەلی کورد بگرن، ئێستا دەیانەوێت ڕێگری لە ئازادبوونی گەلی کورد بکەن".
کەجەکە ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، تاکە ڕێگە بۆ وەستاندن و ڕێگرییکردن لە دروستبوونی کۆمەڵکوژییەکی دیکە بۆ سەر گەلی کورد، بریتییە لە یەکێتی نەتەوەیی کورد.
كه‌جه‌كه ده‌شڵێت، لەماوەی پێشووتردا گەلی کورد لەپێناو بەدەستهێنانی مافی هەبوونی گەل و نەتەوەکەی تێکۆشانی دەکرد، ئێستاش لەپێناو چارەسەرکردنی پرسی ئازادی خۆی تێدەکۆشێت.
دەشڵێت، لە 38ـه‌مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەدا، شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکە بەڕێزەوە بەبیردەهێنینەوە و بکەرانی کومەڵکوژییەکە بەتوندی شەرمەزار دەکەین، لەو باوەڕەداین گەلی کورد، لە چوارچێوەی هزری نەتەوەی دیموکراتیک و تێکۆشانی ستراتیجی، لێپرسینەوە لە بکەرانی کۆمەڵکوژییەکە دەکات.