ڕاستەوخۆ

شەڕ و تەقەکردن لەبەردەم دادگای مەهاباد؛ کوژراوێک و چوار بریندار

reset font size increase font size

ئەمڕۆ، لەبەردەم دادگای شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان چەند کەسێکدا دروست بوو و دەستڕێژی گولەکە کرا، کە لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییە خۆجێییەکان و کێشەکە لە بنەڕەتدا کۆمەڵایەتی بووە و لە نێوان ئەندامانی دوو خێزاندا هاتووەتە ئاراوە. سەرەتا ناکۆکی و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند ژنێکەوە سەری هەڵداوە.

ئەو کەسەی تەقەی کردووە، منداڵەکەی چەند ساڵێک لەمەوبەر کوژراوە و ئەمڕۆ بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە تەقەی لە ئەندامانی ئەو خێزانە کردووە کە تۆمەتبار بوون بە کوشتنی منداڵەکەی.

کەسانی تێوەگلاو لەم شەڕەدا خەڵکی مەهاباد نەبوون، بەڵکو بۆ بەدواداچوون و بەشداریکردن لە دانیشتنێکی دادگادا سەردانی ئەو شارەیان کردبوو.

دوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ دەستوەردانیان کرد و تۆمەتباری تەقەکەریان دەستگیر کرد، لێکۆڵینەوە لە وردەکاری و هۆکارەکانی دیکەی ئەم توندوتیژییەش بەردوامە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.