ڕاستەوخۆ

هادی عامری داوای هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئەمریکا دەکات

reset font size increase font size

لە کاردانەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی بەیانیی ئەمڕۆ بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە هەشت پارێزگای عێراقدا، هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا توندی سەرکۆنەی ئەو پەلامارانەی کرد و بە دەستدرێژیی ناڕەوا بۆ سەر سەروەریی عێراق ناوی بردن.

هادی عامری ئاماژەی بەوە دا، ئەم هێرشەی سعودیە بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا زیانی گیانی و مادیی گەورەی بە هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەتایبەتی هێزەکانی ڕێکخراوی بەدر گەیاندووە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستی سعودیە گرت و ڕایگەیاند، عێراقییەکان سەرسام بوون بەم هەنگاوەی وڵاتێکی دراوسێ، هاوکات سعودیەی تۆمەتبار کرد بەوەی هەمیشە هەوڵی هەڵگیرساندنی فیتنە و بچووککردنەوەی ڕۆڵی عێراقی داوە.

هادی عامری جەختی کردەوە، ئەم ڕەفتارە دوژمنکارانەیە پێویستی بە هەڵوێستێکی توندی حکومەت هەیە و داوای کرد پێداچوونەوەی گشتگیر بۆ سەرجەم ڕێککەوتننامەکان لەگەڵ ئەمریکا بکرێت، لە پێش هەموویانەوە ڕێککەوتنی ئەمنی، تاوەکو سەروەری و شکۆی عێراق بپارێزرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.