بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی عەرەبییە ڕایگەیاند، هێزە ئەمریکییەکان لە 30ی ئەیلوولی 2026 بە یەکجاری دەکشێنەوە.
عەبدولئەمیر شەمەری گوتی، دوای ئەو بەروارە هیچ هێزێکی شەڕکەر یان بنکەی سەربازیی بیانی لە خاکی عێراقدا بوونیان نا بێت.
ئەو بەرپرسە سەربازییە ڕوونی کردەوە، بنکەی ڤیکتۆریا لە ئێستادا بە تەواوی لە سەربازانی ئەمریکی چۆڵ کراوە و بڕیارە بکرێتە ناوەندێک بۆ پێشوازیکردن لە نێردە دیپلۆماسییەکان.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد، سوپای تورکیاش لە ماوەی 60 ڕۆژدا بنکەی سەربازیی زلێکان لە پارێزگای نەینەوا چۆڵ دەکات.