ڕاستەوخۆ

موقتەدا سەدر داوا لە ئێران و گرووپە چەکدارەکان دەکات عێراق نەکەنە مەیدانی ململانێکان

reset font size increase font size

لە پەیامێکی بەپەلەدا دوای هێرشە ئاسمانییەکانی بەیانیی ئەمڕۆی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ڕایگەیاند، خاکی عێراق شوێنێکی پیرۆزە و نابێت ببێتە شوێنێک بۆ هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.

موقتەدا سەدر داوای لە سوپای پاسدارانی ئێران کرد ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرێت و خاکی وڵاتەکەی بۆردوومان نەكات، هاوکات هۆشداریشی دایە گروپە چەکدارەکان کە بیانوو نەدەنە دەست وڵاتانی کەنداو بۆ بەئامانجگرتنی خاکی عێراق.

موقتەدا سەدر بە توندی ڕەخنەی لە ڕەفتاری ئەو گرووپانە گرت و بە میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان ناوی بردن و جەختی کردەوە، ئەم کردەوانە عێراق بەرەو شەڕێکی بێسوود دەبەن و تواناکانی وڵات لاواز دەکەن.

سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوای لە حکومەتی عێراق کرد ڕێکاری جدی بۆ چەسپاندنی ئاسایش، ڕێگری لە فیتنەی تائیفی و ڕووبەڕووبوونەوەی شانە نوستووەکانی تیرۆر بگرێتەبەر، لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە دا، کە عێراق چی دیکە بەرگەی شەڕ ناگرێت و پێویستی بە ئاشتی و تەبایی هەیە لەگەڵ تەواوی وڵاتانی دراوسێدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.