ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردهوه، سهرۆكی ئهمریكا پلانی ناردنی هێزی زهمینی نییه بۆ سهر ئێران، ئاژانسێكی ڕوسیش دهڵێ هێرشی زهمینی ههنگاوێكی خۆكوژییه بۆ ئهمریكا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ شەممە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوه، سەرۆکی ئەمریکا و تیمەکەی لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران لە گهرووی هورمز و هۆشدارییان داوە کە ئەگەر ئەو وڵاتە دۆخی ئێستا قبوڵ نەکات، ئەوا ڕووبەڕووی گورزی سەربازیی زۆر بەهێزتر دەبێتەوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەکردووە، ترهمپ ئێستا پلانی بۆ ناردنی هێزی زەمینی نییە، بەڵام هەموو بژاردەیەکی لەبەردەستە، کۆشکی سپی لە مشتومڕدایە بۆ ئەوەی، ماوەی جەنگەکەی لەگەڵ ئێران چوار بۆ شهش هەفتەی دیکە بەردەوام بێت.
سەرچاوەکەی ڕۆیتەرز ئەوەشی گوتووە، ترهمپ دەیەوێت لە جەنگێکی هەمیشهیی لەگەڵ ئێران دوور بکەوێتەوە و هەوڵدەدات لە ڕێگەی دانوستانەوە دەرچەیەک بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە بدۆزێتەوە.
له لایهكی دیكهوه، ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕوسی لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا سەبارەت بە جەنگی ئێران بڵاویکردەوە. هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی ئەمریکا بۆسەر ئێران و تێنەگەیشتن لە توانای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران، هەنگاوێکی تەواو خۆکوژییە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ئەمریکا هێزی پیادە لە ناو خاکی ئێران دابەزێنێت و بیەوێت بچێتە ناو جەنگی زەمینییەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە سوپاکەی ڕووبەڕووی (کوشتارگەی درۆن) دەبێتەوە.