ڕاستەوخۆ

عێراق جارێکی دیکە ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییه‌کانی درێژکردەوە

reset font size increase font size

له‌ عێراق جارێكی دیكه‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێری دیكه‌ درێژكرایه‌وه‌.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بڕیاردراوە بە داخستنی ئاسمانی وڵات بە ڕووی تەواوی گەشتەکاندا بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە .

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم درێژکردنەوەیە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌وه‌ دەستپێدەکات و تاوه‌كو نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 31ی ئازار بەردەوام دەبێت.

 لە 28ی شوباتی ئەمساڵەوە، کاتێک هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکاندا داخراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.