پەرلەمانتارێکی کوردستان ڕەخنە لە سستیی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بە سەر فەرمانبەرانی سنووری گەرمیان دەگرێت و دەڵێت، سهرهڕای بڕیاری ئهنجومهنی وهزیران بە هۆکاری نەبوونی داتابەیس و کێشەی نێوان وەزارەتەکان نهتوانراوه دوای دوو ساڵ پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.
عەدنان سەید حسێن، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان له ڕاگهیهنراوێكدا باس لهوهدهكات، دوای دووساڵ لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هیچ زەوییەک لە سنوری شارەوانییەکانی گەرمیان بە سەر فەرمانبەراندا دابەشنەکراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، دیار نیە کەی فەرمانبەرانی گەرمیان دەبنە خاوەنی ئەو زەویانەو دەتوانن لێی سوودمەند بن.
هەروەها گوتیشی، "یهكێك لە کێشە سەرەکییەکان، نەبوونی داتا بەیسێکی گشتیی فەرمانبەرانە بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی گەندەڵی و ڕۆتینات. حکومەتێک تائێستا داتابەیسێکی وردی بۆ دابەشکردنی زەوی نەبێت، چۆن دەتوانێت دادپەروەری مسۆگەر بکات؟ ئەگەر سیستەمێکی ئەلیکترۆنی نییە، کێ کەفالەتی ئەوە دەکات زەوی بە واستە و خزمایەتی دابەش ناکرێت؟".
ئاماژهی بهوهشکردووه، هێشتا میکانیزمێکی گونجاو لە نێوان هەردوو وەزارەتی شارەوانی و کشتوکاڵدا نەهاتوەتە ئاراوە بۆ شێوازی قەرەبووکردنەوەی جوتیاران، لە کاتێکدا دەبوو بە بڕیارێکی پێشوەختە ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.