ڕاستەوخۆ

قایمقامی سلێمانی: لە ڕەمەزاندا هەر كه‌سێک نرخ زیاد بکات سزا دەدرێت

reset font size increase font size

سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایانگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا چاودێریی شوێنە بازرگانییەکان  دەکەن، هەر بازرگانێک نرخ گران بکات سزا دەدرێت.

فازڵ عومەر گوتیشی، لە مانگی ڕەمەزاندا کارەکانیان چڕتر دەکەنەوە و لیژنەکانی تەندروستی، ئەمنی و پشکنین بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی شوێنە بازرگانییەکان، هۆشداری توند دراوە بە بازرگانان پەنا بۆ گرانکردنی نرخی شمەک و کاڵاکان نەبەن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەمانگی ڕەمەزاندا خواردنگە و ڕێستورانتەكانی شار كراوە دەبن، بەو مەرجەی ڕەچاوی دۆخی ڕۆژوەوانان بكرێت و خواردن و خواردنەوە لەو شوێنانە بە ئاشكرا نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەنیا نرخی گۆشت لە بازاڕەکاندا بەرزبووەتەوە، هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیەشیان بۆ پرۆسەی هاوردەکردنی ئاژەڵ لە وڵاتانی ناوچەکەوە گەڕاندەوە، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دیاریکردنی نرخەکەی لە ناوخۆدا هەبووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.