ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک، کۆنفرانسی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، تێیدا ڕێکخەری گشتیی و 55 ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران، ئاڕاسته‌ی گرده‌كه‌ش بایكۆتی كۆنفرانسه‌كه‌یان كرد.
کۆنفرانسی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبوونی کۆمسیۆن بەڕێوەچوو، تێیدا دانا ئەحمەد مەجید بە ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا و 55 ئەندامی جڤاتی نیشتمانیش هەڵبژێردران، لە کۆنفرانسەکە ئاڕاستەی گردی زەرگەتە لە هۆڵی کۆنگرە چوونە دەرەوە و بایکۆتیان کرد.
هاوکات، سەعید کاکەیی، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، دوای جێهێشتنی کۆنفرانسی بزووتنەوەکە لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان وەک قەوارەیەکی سیاسی هێشتا ماوە و کۆتایی نەهاتووە.
جەختی کردەوە، ئەوان لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام دەبن کە نەوشیروان مستەفا، دامەزرێنەری بزووتنەوەکە بۆی داناون.
بزووتنەوەی گۆڕانی ئاڕاستەی کوردسات دەڵێن، ژمارەی ئەندامەکانیان 491 دەنگ بوو، لایەنی بەرامبەر (گردی زەرگەتە) پێش کشانەوەیان 291 دەنگ بوون.
پێشترهه‌ردوو ئاراسته‌كه خۆیان به خاوه‌نی بزوتنه‌وه‌كه ده‌زانی، زیاتر له ساڵێكیشه كێشه‌ی نێوانیان به‌رده‌وامه و ده‌یانه‌وێت خاوه‌ندارێتی حزبه‌كه به ده‌ستبهێنن، چه‌ندجارێكیش هه‌ردوولایان هه‌وڵی به‌ستنی كۆنفرانسیان داوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.