لیژنەی بەڕێوەبردنی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کۆ دەبێتەوە و جێگری سەرۆککۆماری وڵاتەکەش ڕایگەیاند، ئەرکی سەرەکیی ئەم لیژنەیە بەدواداچوونە وردە بۆ سەرجەم هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمولراتی.
جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا، کە هاوکات سەرۆکایەتیی لیژنەکە دەکات، لە ڕاگەیەنراوێکدا پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، چوار لیژنەی لاوەکییان لە چوارچێوەی کۆمیسیۆنەکەدا دامەزراندووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پێکهاتەی لیژنە لاوەکییەکان بەم شێوەیەیە:
لیژنەی یەکەم: تایبەتە بە پرۆسەی دادوەری و یاسایی.
لیژنەی دووەم: کار لەسەر تێکەڵاوبوون و تەبابوونی کۆمەڵایەتی دەکات.
لیژنەی سێیەم: بەرپرسە لە ئەنجامدانی بەدواداچوونی مەیدانی.
لیژنەی چوارەم: تایبەتە بە پرسی چەکدانان و هەماهەنگیی ستراتیژی.